نه‌وا
ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق پێی وایه به‌پێی ده‌ستور به‌غدا ناتوانێت راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ی دارایی و كارگێڕی له‌گه‌ڵ موچه‌خۆرانی هه‌رێم بكات.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق له نوسێنێكدا له ژێر ناونیشانی "مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بە موزایەدات چارەسەر ناکرێت"، باسی له‌وه‌كردووه، بە پێ ی ماددەی 117 و 121 ی دەستووری عێراق ، قەوارەی ھەرێم و دەسەڵاتەکانی دیاری کراوەو حکومەتی فیدراڵی لە رێگەی حکومەتی ھەرێمەوە مامەڵەی کارگێڕی و دارایی لەگەڵ مووچەخۆری ھەرێم دەکات.
راشیگه‌یاندووه، نابێ موزایەد بەم بابەتەوە بکرێت لەلایەن ھیچ حزب و کەسێکەوە بۆ ئامانجی سیاسی. دەبێ ھەموو تواناکان یەک بخرێن بۆ ئەوەی ئەو 320 ملیار دینارە مانگانە سەرف بکرێت تاوەکو تەشریع کردنی یاسای بودجەی سالی 2021.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، كه "لەدەرەوەی ئەم چوارچێوەیە ھەر قسەیەک بکرێت تەنھا بۆ موزایەدات و ئامانجی سیاسی حزبی و شەخسیە".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌وڵێك خراوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا راسته‌وخۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌شبكات.