نه‌وا
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، 10 كۆچبه‌ری كورد له كرواتیا روبه‌ڕوی لێدان و ئه‌شكه‌نجه بونه‌ته‌وه و سه‌گیش به‌ردراوه‌ته یه‌كێك له‌كۆچبه‌ره ژنه‌كان.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای لوتكه بڵاویكرده‌وه، 10 كۆچبه‌ری كورد كه چه‌ند جارێك هه‌وڵی گه‌یشتنیان داوه بۆ ئه‌ڵمانیا، له‌لایه‌ن پۆلیسی كرواتیاوه ڕوبه‌ڕوی لێدان و ئه‌شكه‌نجه بونه‌ته‌وه و سه‌گی پۆلیسیان به‌رداوه‌ته گیانی ژنێك، كه‌لوپه‌ل و مۆبایل و پاره‌كانیان لێسه‌ندون له‌پێناو تۆمارنه‌كردنی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كۆچبه‌ره‌كانه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، یه‌كێك له كۆچبه‌ره‌كان رایگه‌یاندوه، له بۆسنه‌ی پایته‌خت نیشته‌جێن و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان نان و شوێنی مانه‌وه دابینده‌كه‌ن، به‌هۆی وه‌رزی سه‌رماوه ته‌ندروستی زۆرینه‌یان ناجێگیره، ناشزانن بردراون بۆ چ زیندانێك به‌ڵام له‌وێ ئه‌شكه‌نجه‌یان داون و له دره‌نگانی شه‌ودا له چیایه‌كی بۆسنه به‌جێیانهێشتون، هه‌مو جارێكیش هه‌شت كاتژمێر به‌بێ هیچ ئامێرێكی زیره‌ك به‌پێ ڕۆیشتون.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وان 10 كه‌سن كه له نێویاندا ئافره‌تێك و منداڵێكیان له‌گه‌ڵدایه و ته‌مه‌نیان له نێوان 16-45 ساڵانه، به‌شێكیان نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان له‌گه‌ڵدایه، له‌لایه‌ن پۆلیسی كرواتیاشه‌وه، په‌نجه‌مۆر و واژۆ به كۆچبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دواتر دیپۆرتی بۆسنه‌یان ده‌كه‌نه‌وه.
ده‌زگای لوتكه باسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، په‌نابه‌ره‌كان داوا ده‌كه‌ن ده‌نگیان بگاته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، له‌پێناو ده‌ركه‌وتنی ڕه‌فتاره‌كانی پۆلیسی كرواتیا.