نه‌وا
به‌پێی نوێترین ئاماری پێشێلكارییه‌كانی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له مانگی رابردوودا نۆ كۆڵبه‌ر و هاوڵاتیه‌كی مه‌ده‌نی به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان كوژراون و 33 چالاكوانیش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا هاوڵاتیه‌كی مه‌ده‌نی و نۆ كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران كوژراون و 11 كۆڵبه‌ر و كاسبكاریش برینداربوون.
به‌م پێیه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 68 كۆڵبه‌ر كوژراون و 165 كۆڵبه‌ر و كاسبكاریش برینداربوون.
راشیگه‌یاندووه، هه‌ر له مانگی رابردوودا 33 چالاكوان له‌وانه پێنج ژنه چالاكوان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و چالاكوانانه‌ی له‌مساڵدا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، گه‌یشتوه‌ته 240 كه‌س.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ باسی له‌وه‌شكردووه، له مانگی تشرینی دووه‌مدا سێ پیاو و پێنج كچ خۆیان كوشتووه و له‌م ساڵیش‌دا 66 كه‌س له رۆژهه‌ڵات كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه له مانگی رابردوودا هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌ی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتووه و ژماره‌ی ئه‌م كوردانه‌شی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له‌سێداره‌دراون 37 كه‌سه.
له‌كۆتا به‌شی راپۆرته‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستاندا هاتووه، كه له مانگی رابردوودا دوو هاوڵاتی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراون و دوو هاوڵاتیش برینداربوون، به‌مه‌ش له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه هه‌شت كه‌س به هۆی مینه‌وه له‌و به‌شه‌ی كوردستان كوژراون و 11 كه‌سیش برینداربوون.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان جه‌ختیشی كردوته‌وه كه به‌هۆی رێگری ئێران له‌چالاكی ناوه‌نده سه‌ربه‌خۆكانی چاودێری ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌و ئامارانه به‌شێكی كه‌می پێشێلكارییه‌كانه.