نه‌وا
له به‌یانی ئه‌مڕۆوه كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردوه و بڕیاری دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رۆژنامه‌نوسانی ناردوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاندوه، له به‌یانییه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه ده‌كه‌ن.
وتوشیه‌تی "له‌م روژانه‌دا به‌رده‌وام له سه‌ر هێڵ بوین له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و به‌ڵێنیانداوه بابه‌تی ناردنی موچه له چه‌ند رۆژی داهاتودا چاره‌سه‌ربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك له كاتی خۆیدا موچه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه نه‌گه‌یشت، ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كورتهێنانه به قه‌رز دابین ده‌كات تا بڕه موچه‌ی ته‌رخانكراو له به‌غدا ده‌گات و دواتر پاره‌كه‌ی به‌غدا له بری قه‌رزه‌كه ده‌درێته‌وه. بۆیه له به‌یانییه‌وه ده‌ست به مووچه دابه‌شكردن ده‌كرێت.