نه‌وا
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر سێ پاسی گه‌شتیاری ناوچه‌كانی خوارو و ناوه‌ڕاستی عێراق له هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌م ده‌ستدرێژیانه شه‌رمه‌زارده‌كه‌م كه دورن له به‌ها و ره‌وشته به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
مه‌سرور بارزانی له په‌یامێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: به‌داخێكی زۆره‌وه له‌م رۆژانه‌ی دواییدا چه‌ند روداوێكی نه‌خوازراو دوور له هه‌موو دابونه‌ریتێكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان رویاندا و چه‌ند كه‌سێكی تێكده‌ر و ئاژاوه‌گێڕ، هێرشیانكرده سه‌ر گه‌شتییارانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، ئه‌م ده‌ستدرێژیانه به توندترین شێوه سه‌ركۆنه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م كه دورن له به‌ها و ره‌وشته به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
باسى له‌وه‌شكردوه: هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵانی رابردودا و تائێستاش په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بوه بۆ ملیۆنان ئاواره و په‌نابه‌ری پارێزگاكانی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و هه‌میشه بێ جیاوازی ده‌رگای كراوه بوه بۆ میوانداری و له‌باوه‌شگرتنیان، به‌رده‌وام سه‌دان هه‌زار گه‌شتییار رویان له هه‌رێم كردوه و به‌ڕێز و خۆشه‌ویستیه‌وه پێشوازیان لێكراوه، بۆیه روداوه‌كانی ئه‌م دواییه نامۆن به ره‌وشت و كلتوری لێبوورده‌یی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و مرۆڤدۆستانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: هه‌ركه‌س و لایه‌نێك هه‌وڵی شێواندن و ناشرینكردنی ئه‌م كولتوره به‌رزه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بدات، رێكاری توندی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.