روسیا میوانداری سه‌ركرده‌كانی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا ده‌كات

پێش 2 هەفتە جیهان

نه‌وا
به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، ئیلهام عه‌لیێڤ سه‌رۆككۆماری ئازه‌ربایجان، و نیكۆڵ پاشینیان، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا، رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ مۆسكۆ كۆده‌بنه‌وه‌.
یه‌كه‌ی راگه‌یاندنی كرێملین رایگه‌یاند كه،‌ له‌ 11ی كانوونی دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی به‌ ده‌ستپێشخه‌ری پوتین ده‌ست پێده‌كات.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جێبه‌جێكردنی راگه‌یا‌ندراوی هاوبه‌ش ده‌كرێت كه‌ له‌ 10ی تشرینی دووه‌می 2020 له‌باره‌ی ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ واژووی له‌سه‌ر كرا.
دوای نزیكه‌ی دوو مانگ شه‌ڕ له‌سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ، له‌مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوودا هه‌ر یه‌ك له‌ ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا به‌ نێوه‌ندگیری روسیا ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند، كه‌ به‌ پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ باكو یه‌ك له‌سه‌ر سێی قه‌ره‌باغی كۆنترۆڵ كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group