رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.. هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێران ژماره‌یه‌ك خوێندكاریان ده‌ستگیركرد

7 رۆژ پێش ئێستا

نه‌وا
هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێران له‌ پارێزگاكانی سنه‌ و ورمێ ژماره‌یه‌ك خوێندكاری زانكۆ و چالاكوانی مه‌ده‌نیان ده‌ستگیركردووه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی رۆژهه‌ڵات كوردستان له‌ دوو رۆژی رابردوودا لانیكه‌م 14 خوێندكاری زانكۆ و چالاكوانی مه‌ده‌نی له‌ هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا ده‌ستگیركراون.
 به‌ وته‌ی كه‌سوكاره‌كانیان له‌ كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و خوێندكار و چالاكوانانه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان توندوتیژیان نواندووه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل و موبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانیاندا گرتووه‌.
تائێستا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و خوێندكار و چالاكوانانه‌ دیار نییه‌ و شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌شێكیشیان نازانرێت.
لانیكه‌م له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا سێ كچه‌ خوێندكاری كورد ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ساڵی رابردوو 258 چالاكوانی كورد له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group