نه‌وا
كامل به‌یاتى شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى دیارى عێراقى ده‌ڵێت: گفتوگۆكانى ناو په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه ناكۆكى سیاسى توند له‌نێوان پارێزگاكان و حكومه‌ت و هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كات.
كامل به‌یاتى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا هێماى بۆ ئه‌وه‌كردوه: ئاماده‌كردنى پرۆژه یاساى بودجه له‌سه‌ر ئاستێكى پێویست نه‌بو، وبوه جێى باسوخواستێكى گه‌وره له‌نێو نێوه‌نده جیاوازه‌كاندا به‌تایبه‌تى په‌رله‌مان كه ده‌یه‌وێت گۆڕانكارى ریشه‌یى تێدا بكات.
پێشى وایه: ئه‌وه‌ى له پرۆژه یاساكه‌دا هاتوه ناكۆكى سیاسى توند له‌نێوان پارێزگاكاندا دروستده‌كات، پارێزگاكان داواى پشكى شایسته ده‌كه‌ن و حكومه‌ت گۆڕانكارى ره‌تده‌كاته‌وه و هه‌رێمى كوردستانیش روبه‌ڕوى ره‌تكردنه‌وه بوه‌ته‌وه له‌و مادانه‌ى بۆى دانراوه له بودجه‌دا.
به‌یاتى جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: په‌رله‌مان سوره له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى كورتهێنان، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه تێپه‌ڕاندنى پرۆژه یاساى بودجه دواده‌كه‌وێت تا ئه‌و كاته‌ى ناكۆكى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.