نهوا
وهزیری تهندروستی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، "حاڵەتێکی گوماناوی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە دھۆک کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە نموونەی پشکنینی رەوانەی شاری ھەولێر کراوە بۆ دڵنیابوونەوە".
سامان بهرزنجی وهزیری تهندروستی ههرێمی كوردستان، له راگهیاندراوێكدا بڵاویكردووهتهوه بە وردی چاودێری هەموو کەسێک دەکەین کە لەو وڵاتانە دێنەوە کە زنجیرەی نوێی کۆڕۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە، بەڵام هاووڵاتییانیش جموجۆڵ و گەشتەکانی هاتن و چوونیان بۆ دەرەوەی وڵات رابگرن.
سامان بەرزنجی راشیگەیاندووە کە، حاڵەتێکی گوماناوی لە دھۆک کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە نموونەی پشکنینی رەوانەی شاری ھەولێر کراوە بۆ دڵنیابوونەوە.
لە بەشێکی راگەیاندراوەکەدا ھاتووە: ''لە تواناماندا ھەیە پشکنین و دەسنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی ھەڵگەڕاوی کۆڕۆنا بکەین بەڵام لەکاتی ئێستادا سنوردارە و ھەوڵی فراوانکردنی ئەم پشکنینە دەدەین''.