ئاسایشى سلێمانى سزادانى 7 كه‌سى به‌هۆى ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ راگه‌یاند

14/01/2021

نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی به‌هۆى بازرگانیكردن به‌ ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ئاسایشى سزادانى 7 كه‌سى به‌ به‌ندكردن و سزاى دارایى راگه‌یاند.
ئاسایشى سلێمانى له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هه‌مو جۆره‌ ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره‌ كارێكی نایاسایی، هێزه‌كانیان توانیان له‌ رۆژانی 22/4/2020 تا  1/9/2020 به‌بڕیاری دادوه‌ر حه‌وت كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ به‌پێی مادده‌ی "14 مخدرات" له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/3 سزادراون كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 1985 بۆ 1999يه‌.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه‌، هه‌ریه‌كه‌یان به‌ زیندانیكرد له‌ ساڵێك و 6 مانگه‌وه‌ بۆ 8 مانگ و بڕى 450 هه‌زار دینارى عێراقى سزادراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group