ئەنجامی پشكنینە گوماناویەكەی كۆرۆنا لە دهۆك دەرچو

14/01/2021

نەوا-
دكتۆر ئەفراسیاب موسا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك ئاشكرایكرد: ئەو حاڵەتەی گوماندەكرا توشی نەوە نوێكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوبێت، پشكنینەكانی دەرچوە و دەركەوتوە توشبوی نەوە نوێكە نییە و كۆرۆنای ئاساییە.
دكتۆر ئەفراسیاب موسا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە: ئەو حاڵەتەی گوماندەكرا توشی نەوە نوێكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوبێت، پشكنینەكانی دەرچوە و دەركەوتوە ئەو كەسە توشی "كۆڤید - 19" بوە نەك نەوە نوێیەكەی كۆرۆنا.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پیاوێك كە لە بەریتانیا گەڕابوەوە پارێزگای دهۆك گومانی ئەوەی لێكرا توشی نەوە نوێكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوبێت و كەرەنتین كرا و پشكنینی بۆ ئەنجامدرا.
تا ئێستا سێ‌ نەوەی نوێی كۆرۆنا لە وڵاتەكانی بەرتیانیا، باشوری ئەفریقا و ژاپۆن دەركەوتون كە زۆر خێراتر لە كۆڤید- 19 بڵاودەبنەوە و رێكخراوی تەندروستی جیهانی و زانایانی تەندروستیش هۆشداری دەدەن لە زیادبونی ژمارەی توشبوان و گیانلەدەستدان بە پەتاكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group