هه‌فته‌ی داهاتوو به‌غدا بڕه‌ پاره‌یه‌ك ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات

6 رۆژ پێش ئێستا

نه‌وا
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانێتی هیوا ئاشكرای ده‌كات، وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنیداوه‌ لەهەفتەی داهاتوودا نیوه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی سێ ساڵی جوتیارانی هه‌رێم ره‌وانه‌ بكات.

 موسەنا ئەمین، ئەندامی فراكسیۆنی هاوپەیمانی هیوا لە پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌، دوو ڕۆژ بەرلە ئێستا لەكۆبوونەوەی هاوپەیمانی هیوا لە گەڵ سەرۆككۆماری عێراق داوامانكرد، سەرۆك كۆمار ڕۆڵی هەبێت لە پرسی مافی جوتیاران، لە ساڵانی 2014و 2015و 2016.
موسەنا ئەمین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆككۆمار و وەزیری بازرگانی عێراق و نوێنەرانی هاوپەیمانییەكە، وەزیری بازرگانی بەڵێنیدا لەهەفتەی داهاتودا نیوەی مافی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەساڵانی 2014و 2015و 2016 بدرێت و نیوەكەیتریش بەزووترین كات چارەسەر بكرێت.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group