دیلۆیت ئاماری بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی هەرێم بۆ نۆ مانگی 2020 بڵاودەكاتەوە

15/01/2021

نەوا

كۆمپانیای ژمێریاری دیلۆیت راپۆرتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە نۆ مانگی ساڵی رابردووی بڵاوكردەوە.
بەپێی راپۆرتەكە، لە نێوان كانونی دووەمەوە تا كۆتایی مانگی ئەیلولی ساڵی 2020دا هەرێمی كوردستان 118 ملیۆن و 720 هەزار و 827 بەرمیل نەوتی لە رێگەی بۆریەوە هەناردەكردووە، بەم پێیەش هەناردەی نەوتی هەرێم لەو رێگەوە رۆژانە زیاتر لە 439 هەزار بەرمیلی نەوت بووە.
راشیگەیاندووە، داهاتی هەرێم لەو نۆ مانگەدا سێ ملیار و 176 ملیۆن و 136 هەزار و 721 دۆلار بووە.
رونیشیكردۆتەوە، هەرێمی كوردستان لەو ماوەیەدا یەك ملیار و 831 ملیۆن و 781 هەزار و 964 دۆلاری بۆ ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی هەرێم بە 31 دۆلار و 66 سەنت بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group