مەخمور.. ترس لە داعش زیاتر لە 50 گوندی كوردی چۆڵ دەكات

20/01/2021 عێراق

نەوا-
یادگار ئەحمەد، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە سنوری قەزای مەخمور دەڵێت: بەهۆی جموجوڵەكانی چەكدارانی داعش و ترس لەو رێكخراوە، تاوەكو ئێستاش زیاتر لە 50 گوند چۆڵ كراون.
یادگار ئەحمەد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتوە: جموجۆڵی داعش رۆژ بە رۆژ لە سنوری قەزای مەخمور لە زیادبوندایە، ئێستا بە ئاسایی هاتوچۆ لە گوندەكانی سنورەكان دەكەن و كوردیش هەمو گوندەكانی چۆڵ كردوە وتەنها تاك تاك ماڵ ماون، ئەوانیش خاوەن مەڕوماڵاتن، ئەگەر نا ئەوانەی دیكە هەموی ئاوارە بون و ترسیان لە داعش هەیە. 
باسی لەوەش كرد، تەنها لە سنوری باقرت، نزیكەی 10 گوند چۆڵ كراون، ئەو داعشانەی ئێستا لە ناوچەكە هەن، هەمویان گروپ گروپن و خەڵكی ناوچەكە و عەرەبی سنورەكەن و زیاترهێرش دەكەنە سەر كورد ،بۆیە كوردەكانیش گوندەكانی سنورەكەیان چۆڵ كردووە.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە سنوری قەزای مەخمور هێمای بۆ ئەوەشكردوە: چۆڵكردنی گوندەكانی سنوری مەخمور زیادی كردوە و تاوەكو ئێستا زیاتر لە 50 گوندی سنورەكە كە هەمووی كوردن چۆڵ كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group