تەندروستی جیهانی: كەس بەهۆی ڤاكسینی فایزەرەوە گیانی لەدەست نەداوە

21/01/2021 جیهان

نەوا-
رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەختلەوەدەكاتەوە، تەنها یەك ڤاكسینیان هەیە لەسەر ئاستێكی فراوان بەكار بهێنرێت ئەویش ڤاكسینی "فایزەر"ە، تائێستاش هیچ كەس بەهۆی ڤاكسینەكەوە گیانی لەدەستنەداوە.
ماریانجێلا سیماو یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە: تەنها یەك ڤاكسینمان هەیە لەسەر ئاستێكی فراوان بەكاربهێنرێت، ئەویش ڤاكسینی "فایزەر"ە.
باسی لەوەشكردوە: تائێستا بەهۆی وەرگرتنی ئەو ڤاكسینەوە هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان تۆمار نەكراوە، لە نزیكەوە بەدواداچن بۆ بەكارهێنانی ڤاكسینەكە و راپۆرتی ئەو دەوڵەتانە دەكەین كە بەكاری دەهێنن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، هەفتەی پێشوو وەزارەتی تەندروستی نەرویج بڵاویكردەوە، بەهۆی وەرگرتنی ڤاكسینی فایزەرەوە 23 كەس گیانیانلەدەستداوە و لێكۆڵینەوەكان لەسەر هۆكارەكەی بەردەوامن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group