"تڕەمپ ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئێران واژۆ ناكات كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا نەكات"

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وتەبێژی كۆشكی سپی دەڵێت، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئێران واژۆ ناكات كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا نەكات.
كارۆلین لیڤیت وتەبێژی كۆشكی سپی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز ئاشكرایكردوە، سەرۆك تڕەمپ هەرگیز ڕێككەوتنێك واژۆ ناكات كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی نەكات، هەمیشە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دەخاتە پێشەوە.
باسی لەوەشكردوە، ئەوە شتێكی بێمانایە كە گریمانە بكەین سەرۆك تڕەمپ ڕێككەوتنێك واژۆ بكات كە بە هەر شێوەیەك بێت بەراورد بكرێت بە ڕێككەوتنە ئەتۆمییە كارەساتبارەكەی 2015 لەگەڵ ئێران، بە ئاماژەدان بەو ڕێككەوتنەی كە باراك ئۆباما واژۆی كردوە . وتەبێژی كۆشكی سپی جەختیشی كردەوە، ڕێككەوتنەكە دڵنیایی دەدات لەوەی كە نەك تەنها بەرژەوەندییەكانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا، بەڵكو سود بە گەلی ئەمریكاش دەگەیەنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group