نەوا-
ماڵپەڕی فرانس 24 بڵاویكردۆتەوە، باڵیۆزێكی ئێران بە پێچەوانەی بانگەشەكانی ئەمریكاوە رایگەیاندوە كە تاران بە نەتها بڕیار دەدات كە چۆن سەروەت و سامانە بلۆككراوەكەی لە كاتی وەرگرتنەوەی بكاربهێنێت كە لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئەمریكا و ئێران بە ئاڕاستەی كۆتاییهێنان بە شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕیاری لەسەر دراوە.
عەلی بەحرەینی باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەكگرتوەكان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە جنێڤ ئاماژەی بەوەكردوە، ئێران تاكە وڵاتە كە بڕیار دەدات چی لە سەروەت و سامانە بلۆككراوەكەی بكات ئەوكاتەی كە بۆی دەگەڕێنرێتەوە.
لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتنەكەی كە لە دانوستانەكانی ئەمریكاو ئێران قسەی لەبارەوە كراوە واشنتۆن رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئازادكردنی 12 ملیار دۆلار لە پارەی بلۆككراو بۆ ئێران.