ئەندامانی نوێی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان هەڵبژێردران

19/02/2021

نەوا
لە دووەم رۆژی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی كرا و لە كۆی 68 كاندید، 22 ئەندامی نوێی سەركردایەتی هەڵبژێردران.
بەپێی ئەنجامەكان عەبدولستار مەجید بە 619 دەنگ زۆرترین دەنگی ئەندامانی كۆنگرەی وەرگرتووە و دوای ئەو هەریەكە لە دلێر گەرمیانی و ئەحمەد حاجی رەشید زۆرترین دەنگیان مسۆگەر كردووە.
رۆژی پێنج شەممە كارەكانی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی لە سلێمانی دەستیپێكرد و عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی جارێكی تر وەك كەسی یەكەمی ئەو حزبە هەڵبژێردرایەوە.

ئەندامی نوێی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان:

1. عەبدولستار مەجید، بە ( 619) دەنگ
2. مامۆستا دلێر گەرمیانی،  بە (585) دەنگ
3. ئەحمەد حاجی رەشید، بە (566) دەنگ
4. ریبوار حەمەد،  بە (565) دەنگ
5. محەمەد حەكیم، بە (535) دەنگ
6. یاسین حەسەن،  بە (523) دەنگ
7. فەخرەدین قادر، بە (520) دەنگ
8. فاروق عەلی،  بە (512) دەنگ
9. عەبدولستار تەمەر ڕێكانی، بە (417) دەنگ
10. قومریە محەمەد نەجیب،  (386) دەنگ
11. ئەنوەر فەرەج سەعدون، بە (383) دەنگ
12. شوان رابەر، بە (381) دەنگ
13. مامۆستا محەمەد بامۆكی،  بە (345) دەنگ
14. كامەران بابان زادە، بە (342) دەنگ
15. محەمەد ئەحمەد، بە (328) دەنگ
16. كوردستان حەمە رەشید، بە (311) دەنگ
17. ئومێد مستەفا، بە (307) دەنگ
18. بێستون حەمە ساڵح، بە (281) دەنگ
19. عەبدوڵا پێنجوێنی، بە (275) دەنگ
20. قەدەمخێر عەبدوڵا، بە (255) دەنگ
21. كامەران فەتاح، بە (251) دەنگ
22. ئاڤان ئەحمەد، بە (228) دەنگ

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group