بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: جارێكی تر قەدەغەی هاتوچۆ راناگەیەندرێت

20/02/2021

نەوا-
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی جەختلەوەدەكاتەوە: پێی وانییە جارێكی تر لە سلێمانی قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنرێت و وەك پێشوو توشی كارەسات نابن.
د. سەباح هەورامی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكرد: بەپێی ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی زۆر كەمە و 50% ی ئەوانەی پشكنینیان بۆ دەكرێت و رادەگەیەنرێن لە دەرەوە گەڕاونەتەوە.
رونیشیكردوەتەوە: دۆخەكە بە ئاسایی تێدەپەڕێت و جارێكیتر لە سلێمانی كەرەنتینە ناكرێتەوە و پێویستیش ناكات وەك ساڵی رابردو رەشبین بین، چونكە دۆخەكە ترسی ناوێت و جارێكی تر وەك ساڵی رابردو كە كۆرۆنا بڵاوبوەوە توشی كارەسات نابین.
هەرچی سەبارەت بە هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی عێراقە دەڵێت: لە روی ئابورییەوە باشە بەڵام خراپیشە لەوەی كە دەبنە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە، داوایش لە هاوڵاتیان دەكات كاتێك هەستیان بە نیشانەكانی كۆرۆنا كرد، سەردانی نەخۆشخانەكان بكەن بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستیان بۆ بكرێت. 
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group