نه‌وا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: له‌سه‌ر داواى ده‌سته‌كه دادگای تاوانه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێكده‌هێنرێت.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌كه‌یان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاریداوه به پێكهێنانی دادگایه‌كی تاوان بۆ دادگاییكردنی سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی.
رونیشكراوه‌ته‌وه: دادگاكه به‌ناوی "دادگای تاوانه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی" له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنرێت و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به بینینی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان پێشى وایه: ئه‌و هه‌نگاوه كاریگه‌رییه‌كی زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردن و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خێراكردنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان له دادگا.