نه‌وا
كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته هاتوچۆی گه‌شتیاران له ده‌روازه‌یی سنوریی باشماخ راده‌گیرێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له سلێمانی باسی له‌وه‌كردووه، له رۆژی پێنجشه‌ممه 25 ی شوباته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته هاتوچۆی گه‌شتیاران له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه راده‌گیرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بڕیاره‌كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای سنه ده‌ركراوه و به هۆی بڕیارێكی هاوشێوه‌ش له لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگاوه هاتوچۆی گه‌شتیاران له ده‌روازه‌ی په‌روێزخانیشه‌وه راگیراوه.
رونیشكردوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌و بڕیارانه‌وه بۆ دوو هه‌فته پێدانی ڤیزا راده‌گرن.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئاڵوگۆڕ‌ی بازرگانی و هاتوچۆی شۆفێرانی ترانزێت له سنووره‌كانه‌وه به ره‌چاوكردنی پرۆتۆكۆله ته‌ندروستیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشتریش هاتوچۆی گه‌شتیاران له حاجی ئۆمه‌ران و ده‌روازه سنورییه‌كانی دیكه‌ی نێوان ئێران و عێراقیش راگیرابوو.