نه‌وا
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی سەر شاری هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئه‌و شاره رایگەیاند، "به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌توانم رابگه‌یێنم كه لێکۆڵینەوەکان ده‌ستكه‌وتی زۆر باشیان هه‌بووه"، ده‌شڵێت، هێشتا لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و به ئه‌نجامی كۆتایی نه‌گه‌یشتون".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کاتی رێوڕەسمی کردنەوەی بەشێک لە شەقامی 150 مەتریی هەولێر لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێرەوە رایگەیاند، "هه‌ر له‌و رۆژه‌وه ده‌زگاكانی هێمنایه‌تی و ئاسایش و هه‌موو ئه‌و لایه‌نه به‌رپرسانه‌ی له هه‌رێم ئه‌ركی له‌سه‌ر شانه كه‌وتنه خۆ و كارێكی زۆر زۆر به په‌له و خێرایان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و تاوانبارانه ده‌ستنیشان بكه‌ن، هه‌رزو سه‌ره‌داوی باشیان كه‌وته ده‌ست و توانیان رۆژ به رۆژ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له پشت ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه بووه زانیاری زیاتریان له‌سه‌ر به‌ده‌ست بهێنن".
ناوبراو وتیشی: "به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌توانم به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست رابگه‌یەنم، كه ده‌ستكه‌وتی زۆر باشیان هه‌بوه، زانیاری زۆر باشیان كۆكردوه‌ته‌وه و ئه‌نجامی زۆر باشیشان هه‌بوه".
مەسرور بارزانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "هه‌ر دوای ئه‌وه پەیوەندی راسته‌وخۆم به سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدرالی به‌غداوه كرد، هه‌روه‌ها ئه‌و زانیارییانه‌مان هاوبه‌ش كرد له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچونی زیاتریش بكرێت بۆ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه ده‌ستیپێكراوه".
به‌وته‌ی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، "له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و هه‌مو هه‌وڵه‌كان به ئه‌نجامی كۆتایی نه‌گه‌یشتون نامه‌وێ هه‌مو بابه‌ته‌كان لێره به راشكاوی باس بكه‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه به‌هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان رابگه‌ینم، كه شوكر بۆ خوا توانیومانه ده‌ستنیشانی ئه‌و لایه‌نه بكه‌ین، زۆر شتی دیكه‌ش كه‌وتوه‌ته ده‌ست و له كاتێكی نزیكدا هیوادارم لایه‌نه به‌رپرسه‌كان دواتر ئه‌م هه‌واڵه به هه‌مو هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان رابگه‌یه‌نن".
لە کۆتایی قسەکانیدا مەسرور بارزانی وتی: "به خۆڕاگری ئێوه كوردستان هه‌ر سه‌قامگیر ده‌بێت، ئێمه ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌ڵكی ئێمه وا ده‌كات و هێزمان پێده‌دات به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و به‌رگریكردن له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌رهه‌می خوێنی هه‌زاران شه‌هید و رۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه".