نه‌وا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ئاماژه‌دان به هێرشی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر گروپه عێراقیه‌كانی سه‌ر به ئێران له سوریا وتی، په‌یامی ئه‌وه‌یان داوه‌ته تاران كه باجی كرده‌وه‌كانی ده‌دات.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی سه‌ردانێكی بۆ ته‌كساس له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌وانان سه‌باره‌ت به په‌یامی پشت هێرشه ئاسمانیه‌كه ئه‌مریكا له سوریا وتی، ئه‌و هێرشه به روونی په‌یامێكه بۆ ئێران، كه كرده‌وه‌كانی بێ وه‌ڵام نامێننه‌وه و باجه‌كه‌یان ده‌دات.
باسی له‌وه‌شكرد، ئێران هیچ پارێزبه‌ندییه‌كی نییه و پێویسته له‌ودوا به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن.
رۆژی هه‌ینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی گروپه عێراقییه‌كانی نزیك له ئێرانیان له ناوخاكی سوریا و له نزیك ئه‌لبوكه‌مال بۆردمان كرد.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند، له‌و هێرشه‌دا ئه‌و گروپه كراوه‌ته ئامانج، كه له پشت هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی 15 ی شوباتی هه‌ولێردا بووه.
به‌پێی راپۆرتی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌و هێرشه ئه‌مریكادا لانیكه‌م 22 چه‌كداری حزبوڵای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و چه‌ندین كه‌سی تر برینداربوون.