نه‌وا
دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكا كێشه‌ی بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه دروستكردووه كه قیستی یه‌كه‌كانیان له پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون به دۆلاره و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیش ده‌ڵێت، چه‌ند پێشنیازێك ئاماده‌كراون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه.
محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سایتی باسنیوزی راگەیاندوه: "چەند پێشنیازێكمان ئامادەكردووە تاوەكوو بتواندرێ كێشەی ئەو كەسانە چارەسەر بكرێت كە قیستی قەرزی یەكەكانی نیشتەجێبوونیان بە دۆلارە و ئێستاش نرخی دینار دابەزیووە و دۆلار بەرزبۆتەوە".
وتیشی، "دوو پێشنیار هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه نرخی دۆلار له‌سه‌ر یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كان كه‌م بكرێته‌وه له‌و نرخه‌ی ئێستا هه‌یه، پێشنیارێكی تریش ئه‌وه‌یه كه قیسته‌كان بكرێن به پاره و ماوه‌ی پێدانی قیسته‌كان درێژ بكرێته‌وه بۆ ئەوەی باری سەرشانی هاووڵاتیان سووك بكرێت".
جەختی كردەوە، زۆربەی زۆری قیست و پارەی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون كە لە وەبەرهێنان مۆڵەتدراون بە دۆلارە.
محەمەد شوكری، روونی كردەوە لە نێو وەبەرهێنەران بۆچوونی جیاواز بۆ چارەسەركردنی كێشەكە هەیە، بەڵام دووپاتی كردەوە هەوڵدەدەن چارەسەرێك بێت بۆ هەموولایەك گونجاو بێت.
سەبارت بەوەی كەی بڕیار بۆ ئەو بابەتە دەردەكرێت، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان وتی: "چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا له بودجه‌ی عێراق نرخی دۆلار جێگیر بكرێ، ئه‌وكاته بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێدانی قیستی درێژخایه‌نی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له كوردستان ده‌ده‌ین".