نه‌وا
لە کۆی پێنج ئەندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سێ ئەندامیان دژی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دانپێدانانی سزادراوانی بادینان هاتنەدەنگ و دەڵێن، به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشەوە بڵاوكراوەتەوه و سیفه‌تی فه‌رمیبوون وه‌رناگرێت.
له راگه‌یه‌نراوی ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم كه پێكهاتوون له سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه هاتووه، سۆشیاڵمیدیای كه‌ناڵی حزبێكی دیاریكراو، له ژێر ناوی دامه‌زراوه‌ی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان)، راپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆه‌ته‌وه. له‌و راپۆرته‌دا، دانپێدانانی چه‌ند كه‌سێك په‌خش كراوه و تۆمه‌تی سیخوڕی كردنیان دراوه‌ته پاڵ. ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه‌ناڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رمیی هه‌یه و پێكهاتووه له پێنج ئه‌ندام.
راشیگه‌یاندووه، ئێمه سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو كراونه‌ته‌وه.
باسیان له‌وه‌شكردوه، هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك به بێ ئاگاداریی ئێمه و بێ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بڵاو بكرێته‌وه، سیفه‌تی فه‌رمیبوون وه‌رناگرێت و نوێنه‌رایه‌تی بڵاوكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات.