نه‌وا
ژماره‌ی ئه‌وکەسانه‌ی کە له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و خۆپیشاندانانه‌ی کە دژبە كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی میانمار کوژراون گه‌یشته 570 كه‌س.
کۆمەڵەی هاوکاریکردنی زیندانییە سیاسییەکان لە میانمار له راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، شه‌ش كه‌سی دیكه کوژراون. به‌م جۆره‌یش له ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا 570 كه‌س كوژراون.
له راپۆرته‌كه‌دا، هه‌روەها تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوو هه‌زار و 728 كه‌س ده‌ستگیركراون و بڕیاری ده‌ستگیركردنیش بۆ 443 كه‌سی دیكه ده‌رچووه.
له‌سه‌رتای مانگی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه سوپای میانمار كوده‌تای به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته‌دا كرد و له‌و كاته‌وه تائێستا خۆپیشاندان له‌و وڵاته به‌رده‌وامه.
ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی توندوتیژییه‌كانی سوپای میانماریان دژ به خۆپیشانده‌ران سه‌ركۆنه كردووه و داوا ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێنرێته‌وه.