سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌

07/04/2021

نه‌وا
راوێژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دڵشاد شه‌هاب راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌.
وتیشی، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌ باره‌ی یه‌كڕیزیی نێو ماڵی كورد و پێكه‌وه‌ كاركردنی لایه‌نه‌كان بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە دیوانی سەرۆکایەتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، تەواوی لایەنە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەكه‌دا بەشداردەبن.
پێشتر بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆیی  بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک کردبوو، کە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی یەکڕیزی لایەنەکان بکرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group