پارێزگاری هەولێر: بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت

08/04/2021

نەوا-
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ جەختلەوەدەكاتەوە، لە پارێزگای هەولێر وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت و ڕەچاوی كاسبی و گوزەرانی خەڵكیش دەكەن.

ئومێد خۆشناو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بڕیارەكانی لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ وتی: بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ وەكو خۆی لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەكرێت و لە كاتژمێر 6ی ئێوارەوە ئامادەكاریی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەكرێت و كاتژمێر 6 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هێمای بۆ ئەوەشكردوە: ئەركی لە پێشینەی ئەوان پارێزگاریكردنە لە سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتیان و ڕەچاوی دۆخ و گوزەران و كەسابەتی خەڵكیش دەكەن، لە كاتژمێر 8ی ئێوارەی سەرجەم بازگەكانی هەولێر دادەخرێن، بۆیە پێویستە ئەوانەی لە پارێزگاكانی دیكەوە نیازی سەردانیكردنی هەولێریان هەیە رەچاوی ئەوە بكەن.
پارێزگاری هەولێر باسی لەوەشكرد: بە ناچاریی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ دراوە چونكە هاوڵاتیان وەك پێویست پابەندی رێنماییەكان نەبون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group