نه‌وا
پارێزه‌ری ئه‌لێكسی ناڤاڵنی سه‌ركرده‌ی به‌رهه‌ڵستكاری روسیا رایگه‌یاند، به‌هۆی مانگرتن له خواردنه‌وه باری ته‌ندروستی بریگرته‌كه‌ی ناجێگیره.
ڤادیم كوبزیف پارێزه‌ری ناڤاڵنی رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئۆپۆزسیۆن كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له دژی سزاكه‌ی له زیندان مانی له خواردن گرتووه، تادێت دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیر ده‌بێت.
وتیشی، ناڤاڵنی تووشی چه‌ند گرفتێكی ته‌ندروستی مه‌ترسیدار بووه و ده‌سته‌كان و پێكانی له‌كاركه‌وتوون و زیانی زۆر به‌ر بڕبڕه‌ی پشتی كه‌وتووه.
هاوكات داواشی كرد كه پێویسته چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئۆپۆزسیۆنی روسیا بكرێت.
ئه‌لێكسی ناڤاڵنی ره‌خنه‌گری سیاسه‌ته‌كانی ڤلادمیر پۆتن سه‌رۆكی روسیا و سه‌ركرده‌ی دیاری به‌رهه‌ڵستكارانه و دوای ئه‌وه‌ی هاوینی رابردوو ژه‌هرخواردكرا بۆ چاره‌سه‌رگواسترایه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا و پاش چاكبوونه‌وه‌ی له‌مساڵدا گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركرا و سزای دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.