نه‌وا
د. ره‌هێڵ فه‌ریدون بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ده‌ڵێت: ئه‌ركى جێبه‌جێكردنى رێنماییه‌كان په‌یوه‌ندى به لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆناوه هه‌یه و وه‌زاره‌ت به‌رپرس نییه، وتيشی خه‌ڵك پابه‌ند نابن به رێنماییه‌كانه‌وه و ژماره‌ى توشبوان و گیانله‌ده‌ستدان رۆژ به رۆژه له زیادبوندان.
د. ره‌هێڵ فه‌ریدون به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌كێتى وتوه: له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم رێنماییه‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه و خه‌ڵك پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بون، ئه‌ركی جێبه‌جێكردنیشی په‌یوه‌ندی به لیژنه‌ی باڵای كۆرۆناوه هه‌یه و ئه‌وان به‌رپرسیارن.
وتوشیه‌تى: ژماره‌ی توشبوان و گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا رۆژانه ڕوو له زیادبونه و هاوڵاتیان پابه‌ند نین به ر‌ێنماییه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه.
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنى ڤاكسین بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: تا ئێستا خه‌ڵك وه‌ك پێویست ناچن به‌ده‌م وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌وه و له‌وبڕ‌ه گه‌یشتوه 30% به‌كارهێنراوه.