پلاسخارت لەسەر هێرشەكەی هەولێر داوایەك لە حكومەتی هەرێم و بەغدا دەكات

15/04/2021

نەوا-
جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكات و داواش لە هەردو حكومەتی هەرێم و بەغدا دەكات رێوشوێن بگرنەبەر بۆ ئەوەی دوبارە نەبنەوە.
جینین هێنیس پلاسخارت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر نوسیویەتی: ئەو روداوانەی رویاندا نمونەی هەوڵێكی دیكەی مەترسیدارە بۆ دروستكردنی گرژیی و هەڕەشەكردن لە سەقامگیری عێراق.
ئاماژەی بەوەشداوە: ئەم جۆرە هەوڵانە بە هەمو شێوەیەك شەرمەزار دەكەین و داواش لە حكومەتی هەرێم و عێراق دەكەن هەوڵەكانیان یەكبخەن بەشێوەیەكی خێرا، بۆ رێگریكردن لە دوبارە بونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە.
شەوی چوارشەممە، لەرێگەی درۆنێكی مۆمبڕێژكراوەوە هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر و تەنها زیانی مادی بەر تەلارێك كەوت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group