مەسرور بارزانی: حكومەت پابەندە بە زیاتر خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان

16/04/2021

نەوا
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، حكومەتی هەرێم پابەندبوونی خۆی بە خزمەتكردنی زیاتری كەسوكاری شەهیدان دووپات دەكاتەوە.
مەسرور بارزانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: بە رێز و شكۆوە یادی شەهیدانی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی دەكەینەوە، كە 34 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن رژێمی بەعسەوە كۆمەڵكوژ كران.
هەروەها جەختیكردووەتەوە، "حكومەتی هەرێم پابەندبوونی خۆی بە خزمەتكردنی زیاتری كەسوكاری شەهیدان دووپات دەكاتەوە".
رۆژی 16ی نیسانی 1987، رژێمی بەعس بۆ یەكەمجار چەكی كیمیایی لە دژی خەڵكی كوردستان بەكارهێنا و ناوچەكانی دۆڵی بالیسان و شێخ وەسانانی بۆردومان كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group