حكومه‌تی عێراق 10 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نێت

04/05/2021 عێراق

نه‌وا
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ رێگری له‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ بۆ ماوەی 10 رۆژ رابگه‌یه‌نێت.
بەپێی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومەتی عێراق، قەدەغەی هاتوچۆ لە ڕۆژی 12ی ئەم مانگەوە دەست پێدەكات و تا 22ی مانگ بەردەوام دەبێت، سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هۆكاری ئەم بڕیارەی بۆ بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنای بە ناو هاووڵاتییاندا گەڕاندووەتەوە، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لە ڕێگەی قەدەغەكردنی گشتیی هاتوچۆوە، ڕێگری بكه‌ن له‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group