نه‌وا
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان باس له‌وه‌ده‌كات، چەند جێگایەکی ستراتیجی و دێرینی شاری قەڵاو مناره(هەولێر) خراوەتە رەھنەوەو دەفرۆشرێت، لیژنەی خەمڵاندنی بۆ دروستکراوە.
ھاوڕێ مەلا ستار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگه‌یاندووه، لەپارێزگای ھەولێر چەند جێگایەکی ستراتیجی و دێرینی شاری قەڵاو مناره خرایە رەھنەوەو دەفرۆشرێن و لیژنەی خەمڵاندنی بۆ دروستکراوە.
راشیگه‌یاندووه،" بەدڵنیایی ئه‌م هه‌نگاوه ئابڕوبه‌ره، بەسودی چەند وەبەرھێن و کۆمپانیایەکی حزبی دەشکێتەوە. و كۆمه‌ڵێك حاشیه‌ی نوێیش له سایه‌یدا دروست ده‌بن."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌كردوه، كه ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌فرۆشرێن بریتین له، بینای پارێزگای ھەولێر، سایلۆی ھەولێر لەسەر (60) مەتری و خانوەکانی مەعمەل نەسیج / خواروی ناوچەی پیشەسازی ھەولێر.
لەکۆتایدا، هاوڕێ مەلا ستار جه‌ختی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه،" دەستبردن بۆ فرۆشتنی ئەو جێگایانە کە یادگاری بۆ دانیشتوانی ھەولێر ھەیە و موڵكی نه‌وه‌كانی رابردو و ئیستا و ئاینده‌ن، شەرمەزاریەکی دیکەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمە و ده‌یخاته سه‌ردێڕی گینیسی شكسته‌كانه‌وه."