زیاتر لە 153 هەزار گەشتیار روویان لە سەیرانگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كردووە

16/05/2021

نەوا-
بەپێی وتەی بەرپرسانی كەرتی گەشتوگوزار لەماوەی رۆژانی جەژنی رەمەزاندا زیاتر لە 153 هەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیاریەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كردووە.
ئارام شوانی وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە میدیای فەرمی یەكێتی وتووە، لەماوەی پێنج رۆژی پشوەكانی رۆژانی جەژنی رەمەزان 83 هەزار و 779 گەشتیار رویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەدا 95% گەشتیارەكان لە ناوچەكانی خوار و ناوەراستی عێراقەوە هاتون و بە بەراورد بە ساڵی پار رێژەی هاتنی گەشتیاران زۆر زیادی كردووە پار 50 هەزار بووە و ئەمساڵ زیاتر بووە لە 83 هەزار.
وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی جەختیلەوەشكردووەتەوە: ساڵی پار بەهۆی بڵاوبوونەوی كۆرۆنا و بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ گەشتیاری زۆر روویان لە سلێمانی نەكرد، بەڵام ئەمساڵ هەرچەندە لە شارەكانی خوارو و ناوەراستی عیراق قەدەغەی هاتووچۆ و چەند رێكارێك هەبوون، بەڵام گەشتیارانێكی زۆر هاتوون.
لای خۆشیەوە ئەحمەد غەریب بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجەش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، لە هەرسێ سەیرانگەی ئەحمەد ئاوا، چاوك و هەورامان، لەماوەی سێ رۆژی جەژندا 70 بۆ 75 هەزار گەشتیار روویان لەو سەیرانگایەنە كردووە، لەسێ ڕۆژی جەژندا 30 هەزار و 647 گەشتیار روویان لەسەنتەری هەڵەبجە كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group