نه‌وا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دەڵێت، ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری بەگەڕخستنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی، هێشتا سه‌دان گه‌مارۆی تر له‌سه‌ر ئێران هەڵناگیرێن.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، چاوه‌ڕوان ده‌كات له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ تاران، بەشێک لە سزاکان هەڵبگیرێن، بەڵام سه‌دان سزای تر لە سەر ئەو وڵاتە وەک خۆیان دەمێننەوە.
به‌وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بەشێک لەو سزایانەی هەڵناگیرێن، ئەوانەن کە له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بەسەر تاران‌دا سەپێنراون.
بلینکن جه‌ختیشیكرده‌وه، سەپاندنی سزاکان بەسەر ئێران تا ئەو کاتە بەردەوام دەبێت، کە تاران بە تەواوەتی هەڵسوکەوتەکانی خۆی دەگۆڕێت.