لەبارەی زیادكردنی بەشەخۆراكی مانگانەوە روونكردنەوە دەدرێت

10/06/2021

نەوا-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی ھەرێم  بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیانی دیاریكرد و رایگەیاند، هەركەسێك سێ كیلۆ برنج و كیلۆیەك شەكر و 400 گرام دۆشاوی تەماتەی بەردەكەوێت.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خۆراكی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی فیدڕاڵ كە ئاراستەی لقی بەڕێوەبەرایەتیەكانی خۆراك كراوە داواكراوە، ئامادەكاری بكەن بۆ وەرگرتنی ئەو بەشەخۆراكانەی كە لەئایندەیەكی نزیكدا دابەشدەكرێت بەسەر هاوڵاتیاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ئەو نوسراوە بۆ هەر كەسێك لەمەودوا 3 كیلۆ برنج، یەك كیلۆ شەكر، یەك دەبە رۆنی زەیت، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، یەك كیلۆ (فاسۆلیا و نیسك و نۆك) و 9 كیلۆ ئاردی بەردەكەوێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group