تەندروستی: عێراق هیچ توشبوویەكی نەوەی هیندی كۆرۆنای تێدا نییە

16/06/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرایكرد، لە ئێستادا هیچ توشبوویەكی نەوەی "دەلتا"ی كۆرۆنا كە بە نەوەی هیندی ناسراوە لە وڵاتدا نییە.
دكتۆر ریاز حلفی بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە رۆژنامەی "سەباح"ی نیمچە فەرمی وتووە، عێراق هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە نەوەی "دەلتا"ی هیندی تۆمار نەكردووە.
رونیشیكردووەتەوە، ئەو نەوەیە زۆر خێرا بڵاودەبێتەوە و دەبێتە هۆی تۆماركردنی توشبوویەكی زۆر و عێراقیش بەو قۆناغەدا تێنەپەڕیوە.
حلفی جەختیلەوەشكردووەتەوە، بەشێوەیەكی زانستی نەسەلمێنراوە كە نەوەی دەلتا لە نەوەكانی تر توندترە، بەپێی لێكۆڵینەوەكانی ئێستاش سەرجەم ڤاكسینەكان چالاكن لە دژی ئەو نەوەیە و وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاكسینەكان بەرگرییەكی بەهێز لە دژی دروست دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group