نه‌وا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەبارەی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی كچێكی تەمەن 19 نۆزدە ساڵ، كه وا بڵاوكرایه‌وه به‌هۆی خواردنی ده‌رمانی قه‌ڵه‌وی گیانی له‌ده‌ستداوه له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌وڵەکان بەردەوامن بۆ دەرکەوتنی هۆکاری زانستی ئەم گیان سپاردنە.
لە روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێردا هاتووە: "دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانسپاردنی ئافرەتێكی تەمەن 19 نۆزدە ساڵان لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری هەولێر، باس لەوە دەکرێت کە هۆکارەکەی بەکارهێنانی چەند دەرمانێك بێت لەڕێگای چەند سایتێکی ئۆنلاینەوە کردراوە".
تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووه، "تیمی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەستی بە بەدواداچوون و لێکۆلینەوە کردووە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەرکەوتنی هۆکاری زانستی ئەم گیان سپاردنە و لەهەر ئەگەرێک سەرپێچی کاران رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە".
پێشتر میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان له هه‌ولێر به‌هۆی خواردنی ده‌رمانێكی قه‌ڵه‌وی، كه له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه كڕیویه‌تی تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستی بووه و دوای چه‌ند رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی لەدەست داوه.