تەندروستی جیهانی: دەتوانین كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكەین

21/07/2021 جیهان

نەوا-
تیدروس ئەدهانۆم سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، ئامانجی رێكخراوەكە لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا كوتانی 70%ی جیهانە بە ڤاكسینەكان، ئەوەش تا مانگی 10ی ساڵی 2022.
تیدروس ئەدهانۆم رایگەیاندووە، ڤاكسینی دژە ئایدز و زەهایمەر  و چەندین نەخۆشی تر بوونی نییە، بەڵام ڤاكسینی دژە كۆرۆنا هەیە و دەتوانین ئەو پەتایە كۆنترۆڵ بكەین.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانجمان كوتانی 70%ی دانیشتوانی جیهانە تا مانگی 10ی ساڵی داهاتوو و هەروەها ئامانجمان ساڕێژبوونەوەی جیهانە لە پەتاكە.
سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رونیشیكردووەتەوە، بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجەش پێویستمان بە 11 ملیار ڤاكسین هەیە، پێویستە رێوشوێنی بەپەلە بگیردرێتە بەر بۆ ئەوەی رووبەڕووی قەیرانێكی بێ پێشینە نەبینەوە، ئەوەش پێویستی بە گرتەبەری رێوشوێنی بێ پێشینەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group