ژمارەی بێكاران لە عێراق ئاشكرا كرا

15/09/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق ئاشكرای كرد، زیاتر لە یەك ملیۆن و 600 هەزار بێكاریان تۆمار كردووە و داواش لە كۆمپانیاكان دەكات دەرفەتی كار بۆ كرێكارانی ناوخۆیی بڕەخسێنن لەبری كرێكارانی بیانی.
رائد جەبار باهز، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كار و راهێنانی پیشەیی لە وەزارەتی كاری عێراق رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە بێكارن و بۆ كار دەگەڕێن یەك ملیۆن و 600 هەزار كەسی تێپەڕاندووە، كە لە بنكەی زانیاریەكانی وەزارەت تۆمار كراون، ئەوەش سەرەڕای ئەوانەی تۆمار نەكراون.
رونیشی كردووەتەوە، داوایان لە كۆمپانیاكان كردووە كە دەرفەتی كار بۆ كرێكارانی ناوخۆیی لەبری كرێكارانی بیانی بەڕەخسێنن، ئەوەش بە ئامانجی كەمكردنەوەی دیاردەی بێكاری.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەروەها پاڵپشتی بێكارەكان دەكرێت ئەوەش بە كردنەوەی خول و هاوكاری كردنیان بۆ كردنەوەی پرۆژە و دەستخستنی داهات، كە ئەوەش یەكێك لە هۆكارەكانی نەهێشتنی دیاردەی بێكاری.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group