جوتیار عادل لە بارەی نرخی بەنزینەوە روونکردنەوە دەدات

15/09/2021

نەوا
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەگەیشتنی ئەو بڕە بەنزینەی کە لەبەغدادوە دێت، نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو دانابەزێت چونکە بەراورد بە خواستی هەرێم بڕێکی کەمە. 

 بەپێی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا، حکومەتی عێراق رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێم دەنێرێت و ئەو بڕەش بە سەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.
لەو بارەوە جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" بەغداد تەنها یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان لەکاتێکدا خواستی بەکارهێنانی رۆژانە لەهەرێم نزیکەی شەش ملیۆن لیترە، بۆیە گەیشتنی ئەو بڕە بەنزینە نابێتە هۆی دابەزاندنی نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو".
لەبارەی نرخی بەنزینیشەوە روونیکردەوە: "بەغداد ئەو بەنزینە بە 650 دینار بەهەرێم دەفرۆشێت و 20 دیناریش دەدرێتە کرێی گواستنەوە و 20 دیناری دیکەش بۆ خاوەن بەنزینخانەکان دەبێت بۆیە نرخی ئەو بڕە بەنزینە بۆ شۆفێران 690 دینار دەبێت و نرخی پێنج ملیۆن لیترەکەی دیکە بەنرخی بازاڕ دەبێت".
سەبارەت بە سووتەمەنیش جوتیار عادل رایگەیاند: نرخی سوته‌مه‌نی دابه‌زیوه‌ و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان راسپێردراوه‌ نه‌وتی سپی بۆ هاووڵاتیان دابین بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group