بەهۆی ناڕەزایەتی هاوڵاتیانەوە دروستكردنی بەنزینخانەیەك لەسلێمانی رادەگیرێت

19/10/2021

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی دانیشتوانی پڕۆژەی شاری دایك ناڕەزاییان لەدروستكردنی بەنزینخانەیەك لەناو پڕۆژەكەدا دەربڕی، پڕۆژەكە راگیراوە.

ڕەمەزان نامق، سەرۆكی لیژنەی پلان و پڕۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەقی بڕیارەكەی دادگای بڵاوكردوەتەوە و دەڵێت: پڕۆژەكە نزیكبوە لە یەكەنیشتەجێبوەكان، و بوەتە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی سەوزایی و رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەكانی بۆ وەرنەگیراوە و مۆڵەتی كاركردنی نیە، هەر بۆیە بۆتە جێگای ناڕەزایی دەربڕینی دانیشتوانی پڕۆژەی شاری دایك.

ئاماژەی بەوەشكردوە، "دادگا فەرمانی كرد بە ڕاگرتنی كاركردن لە پڕۆژەكەدا و ڕێگەگرتن لە پڕكردنی خەزانەكانی بەنزینخانەكە، بۆیە ئەركی پارێزگای سلێمانییە فەرمانەكە جێبەجێبكات".  

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group