كۆمسیۆن: 397 سكاڵا پێشكەش كراون

20/10/2021 عێراق

نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد، بەگشتی 397 سكاڵا پێشكەش كراون، 361 سكاڵا لەسەر دەنگدانی تایبەت و 27 سكاڵا لەسەر دەنگدانی گشتی، 9 سكاڵاش لەسەر جیاكردنەوەی دەستی.  
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڵاویكردووەتەوە، بە گشتی397 سكاڵا لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێشكەش كراون.
رونیشكراوەتەوە، 361 سكاڵا لەسەر دەنگدانی تایبەت و 27 سكاڵا لەسەر دەنگدانی گشتین، هەروەها 9 سكاڵاش لەسەر جیاكردنەوەی دەستین.
بەپێی داتاكانی كۆمسیۆن، سكاڵا پێشكەش كراوەكان 161یان بە زەرد پۆلێن كراون، 138 سكاڵاشیان بەسەوز، 10 سكاڵاش بە سور، هەروەها 88 سكاڵای دیكەش لەقۆناغی پۆلێن كردندان.  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group