زانیاری لەسەر قوربانیانی روداوەكەی چەمچەماڵ بڵاوكرایەوە

21/11/2021

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ زیانیاری لەبارەی قوربانیانی روداوەكەی سەر رێگای نێوان چەمچەماڵ و قەرەهەنجیری بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاندوە، لەڕوداوێكی هاتووچۆدا لەسەر رێگای چەمچەماڵ ــ كەركوك و لە بانی لەمەقان بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل 6 كەس گیانیانلەدەستداو كەسێكی تریش بریندارە.
هەرلەوبارەیەوە هەڵكەوت حەمە نەجم بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ رایگەیاندوە، ئەو پێكدادانە لەنێوان  ئۆتۆمبێلێك و بارهەڵگرێكدا رویداوە تەرمی شەش كەس گەیەنراونەتە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ  كە دوو منداڵ و ژنێك و سێ پیاون، سەرجەمیان لەناو ئۆتۆمبێلكدا بون، هەروەها شۆفێری بارهەڵگرەكەش بریندارە دوای رێكارەكان تەرمەكان رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراون.
لەلایەكی ترەوە هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی روداوەكەوە 6 هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوە كە سەرجەم قوربانیەكان سەرنشینی یەك ئۆتۆمبێل و دانیشتوی ناحیەی قەرەهەنجیرن. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group