بازرگانی عیراق: نرخی فەردەیەك ئارد دەكەینە كەمتر لە 20 هەزار دینار

22/11/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی‌ بازرگانی‌ عیراق رێوشوێنی‌ نوێی بۆ هەرزان كردنی نرخی ئارد راگەیاند و وتەبێژی ئەو وەزارەتە دەڵێت، لە رۆژانی‌ داهاتوودا نرخی‌ ئارد بۆ كەمتر لە 20 هەزار دینار دادەبەزێت.
محەمەد حەنون وتەبێژی‌ وەزارەتی بازرگانی عیراق بە ئاژانسی‌ هەواڵی فەرمی‌ عیراقییەی‌ راگەیاندووە، نرخی‌ ئارد وردە وردە دەست بە هەرزان بوون دەكات و ئێستا لە خوار 25 هەزار دینارەوە جێگیر بووە.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، گرفتیان نییە لە كۆگای‌ ستراتیژی‌ و لە چوارچێوەی‌ بەشە خۆراكدا دابەشكردنی‌ بەشە ئاردی‌ نۆیەمی‌ تەواو كردووە و ئێستا سەرقاڵی‌ رێوشوێنەكانی‌ دابەشكردنی‌ بەشە ئاردی‌ دەیەمە بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ نرخەكەی‌ لە بازاڕ.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عراق وتوشیەتی، نرخی‌ ئارد بەردەوام دەبێت لە دابەزین تاوەكو لە رۆژانی‌ داهاتوودا هەر فەردەیەك دەگاتە كەمتر لە 20 هەزار دینار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group