خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان راگرت

25/11/2021

نەوا-
دوای چوار رۆژ لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی بڕین و نەدانی دەرماڵەكانیان، خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایان كرد، بە لە بەرچاو گرتنی بارودۆخەكان و بەلاڕێدا بردنی خۆپیشاندانەكان، پێیان باشە تاوەكو دەستپێكردنەوەی دەوام و كاتی گونجاو خۆپیشاندانەكان رابگرین.
خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویان كردووەتەوە، بۆماوەیەك لە خۆپیشاندان رادەوەستن و ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆری خوێندكاری بەشە ناوخۆییەكان رویشتونەتەوە، هەروەها ئامانجی خۆپیشاندانەكان بەلاڕێدابراوە.
ئەوەش هاتووە، ئەو ئامانجانەی خوێندكاران خۆپیشاندانیان بۆ دەكرد كاڵبوەتەوە و نەماوە، بۆیە لەم دۆخەی ئێستادا بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاران خۆپیشاندانەكانمان وەستاندووە.
ماوەی چەندین رۆژە خۆپیشاندانی خوێندكاران بۆ داواكردنی گەڕانەوەی دەرماڵە و شكۆی زانكۆ بەردەوامە، بەڵام توندوتیژی تێكەوت و چەند خوێندكارێك و ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون، ئەوەش كاردانەوەی ناوخۆیی تەنانەت لەسەر ئاستی عیراق و جیهانیش لێكەوتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group