مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

25/11/2021

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی جیهانی توندوتیژی دژی ژناندا دەڵێت، كار دەكەن بۆ رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار كە ژنان تێیدا پارێزراوبن و گەشە بكەن.

مەسرور بارزانی لە پەیامێكدا لەسەر رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان نوسیویەتی، حكومەتی هەرێم پابەندە بە پاراستن و داكۆكیكردن لە مافەكانی ژنان و بەهێزكردنی پێگەیان لەناو حكومەت و كۆمەڵگە و پەرەپێدانی كولتوری رێزگرتن لە بنەماكانی مافی مرۆڤ و یەكسانی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم پابەندبونی حكومەتی هەرێمیشی دوپات دوپاتكردووەتەوە، بە درێژەدان بە پشتیوانیكردنی مافەكانی ژنان و نەهێشتنی توندوتیژی و هەموو جیاكارییەك لەسەر بنەمای رەگەز. 
هەر لە پەیامەكەدا داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بە تایبەت دامەزراوە پەروەردەییەكانی ناو حكومەت و دەرەوەی حكومەت، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە ئایینیەكان و دەزگاكانی راگەیاندن دەكات، هاوكار و یارمەتیدەری حكومەت بن و رۆڵی گرنگی خۆیان لە برەودان بە كولتوری لێبوردەیی و هۆشیاری كۆمەڵایەتی و نەهێشتنی توندوتیژی و دیاردە كۆمەڵایەتییە نەشیاوەكان بگێڕن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group