حكومەتی هەرێم كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی راگەیاند

25/11/2021

نەوا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچكەكان كەم بووەتەوە و لە سێ رۆژی رابردودا ئەو بڕە بوەتە 16 كاتژمێر و 20 خولەك، ئەوەش بەهۆی چاكسازی لە وێستگەكان و راگرتنی كارەبا لەلایەن توركیاوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەم ماوەیەدا، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچكەكان كەم بووەتەوە و لە سێ رۆژی ڕابردودا ئەو بڕە بووەتە 16 كاتژمێر و 20 خولەك.
سەبارەت بە هۆكارەكانی كەمبوونەوەی كارەبا هاتووە، یەكێك لە هۆكارەكانی كەمبونەوەی كارەبای وێستگە 300 مێگاواتییەكەی خەباتە كە لە ژێر چاككردنەوە دایەو بڕیارە لە رۆژی 5/12/2021 بكەوێتەوە كار، هەروەها كارەبای پارێزگای دهۆك كە 150 مێگاوانە و لە توركیاوە دەكڕدرێت لەلایەن ئەو وڵاتەوە راگیراوە و حكومەت لە هەوڵی چارەسەركردنیدایە.
فەرمانگەكە رونیشیكردووەتەوە، وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای ئەگریكۆی گەرمیان، یەكێكی دیكەیە لە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای نیشتمانی و بڕیار وایە لەگەڵ زیادكردنی بەرهەمی گاز بۆ ئەو وێستگەیە بڕی پێدانی كارەباكەی لە 165 مێگاواتەوە بگاتە 200 مێگاوات و لە رۆژی 28ی ئەم مانگە بكەوێتە كار.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group