ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی سێ تەوەری گرنگ كۆدەبێتەوە

26 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و سێ تەوەری سەرەكی تاوتوێدەكات.
لە تەوەری یەكەمدا، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئامادەكارییەكانیان بۆ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 دەخەنەڕوو. 
هاوكات، لە تەوەری دووەمدا، وەزیری پلاندانان هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەكانی حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە پرسی سەرژمێریی گشتی و دیاریكردنی پشكی هەرێم پێشكەشدەكات.
لە تەوەری سێیەم و كۆتاییشدا، وەفدی دانوستانكاری هەرێم ئەنجامی كۆبوونەوە و گفتوگۆكانی لەگەڵ بەغداد سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2027 ڕادەگەیەنێت

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group